| |
| 1386,01,11 |
| زیندانیانی په‌که‌که و پاژک له مانگرتنان |
زیندانیانی په‌که‌که و پاژک له مانگرتنان هه‌زار‌و پێنج سه‌د زیندانیکراوی ئه‌ندامانی په‌که‌که‌و پاژک له‌زیندانه‌کانی تورکیا‌و باکوری کوردستان له‌پێناو ته‌ندروستی ئۆجه‌لاندا ده‌ستیان به‌مانگرتن له خواردن کرد.
به‌پێی هه‌واڵی رۆژنامه‌ی ئۆزگور پۆلۆتیکا ئه‌م زیندانیکراوانه که له‌په‌نجا زیندانی تورکیادا به‌ندکراون داوا ده‌که‌ن تیمێکی پزیشکیی بێلایه‌ن‌و سه‌ربه‌خۆ بچنه دوورگه‌ی ئیمرالی بۆ ئه‌وه‌ی له‌نزیکه‌وه چاویان به‌ئۆجه‌لان بکه‌وێ‌و چاودێری ره‌وشی ته‌ندروستی بکه‌ن. له‌م دواییانه‌دا زۆربه‌ی ناوه‌نده‌کانی داکۆکیکردن له‌مافی مرۆڤ نیگه‌رانی خۆیان سه‌باره‌ت به‌هه‌واڵی ژه‌هرخوارکردنی ئۆجه‌لان ده‌ربڕی. رێخراوی راوێژی کوردان له نۆروێژ( ئه‌ر.کۆ.ئه‌ر) له لێدوانێک دا نیگه‌رانی خۆی سه‌باره‌ت به ته‌ندرووستی عه‌بدووڵا ئۆجه‌لان سه‌رۆکی کۆما کۆمه‌لانی کوردستان ده‌ربری و داوای له پارله‌مانی نۆروێژ کرد که نۆروێژ ببێته هانده‌رێک بۆ وڵاتانی دیکه سه‌باره‌ت به گۆشار خستنه سه‌ر ده‌وڵه‌تی تورکیا به مه‌به‌ستی ناردنی تیمێکی پزیشکی نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ دورگه‌ی ئیمرالی. رێخراوی راوێژکاری کوردنای نۆروێژ هه‌روه‌ها له لێدوانه‌که‌یدا ئاماژه‌ی کرد که ئۆجه‌ڵان زیندانیه‌کی هه‌تا هه‌تایی ده‌وله‌تی تورکیایه‌و ژه‌هراوی کردنی له لایه‌ن ده‌وله‌ته‌وه هه‌ڵوێستێکی نامرۆڤانه‌یه.
تورکیا نکوڵی له‌ژه‌هرخوارکردنی ئۆجه‌لان ده‌کات‌و ده‌ڵێت "ئۆجه‌لان ته‌ندروستی باشه.". |
|